ئه‌وناوه ئاماژه‌یه بۆ شانۆی (سكالا) و دارئۆپێرای میلانۆی ناودار. ئه‌ودار ئۆپێرایه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌شوێنی كه‌نیسه‌ی قه‌دیس ماریا دروستكراوه، به‌و ناوه ناوزه‌دكراوه كه پێیان ده‌گووت ( SANTA MARIA ALLA SCALA ).
چوارچێوه (سكیتش SKETCH ):
ئهوزاراوه موزیكه خوازراوه، تایبه‌ته به هونه‌ری شێوه‌كاری، (سكێتش)ی موزیك به‌مانای ئه‌و هونه‌ره موزیكه‌ی كه خودان تایبه‌تمه‌ندی (ئیرتجال )و ژه‌نینی لهخۆرایه، له نێوان ژماره‌یه‌كی دیاریكراوی ئامێره‌كانی موزیك،له‌پارچه موزیكی كوورتدا.
وه‌ك ئه‌و موزیكه‌ی دانه‌ری مه‌جه‌ری (بێلا بارتۆك) به‌ناوی (سكێتشات) له ساڵی 1910ز بۆئامێری پیانۆی نووسیووه وبهژماره (op.9 ) پۆلێنكراوه .
سكێتشی گاڵته ئامێز HUMOROUS SKETCH:
گوزارشتێكه له سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌می زاینی بۆ هه‌ندێك له‌و ئامێره موزیكیانه به‌كارده‌هێنرا كه له‌كاتی ژهنینیاندا، له‌پاڵ گۆڕانكاری و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی له‌ناكاودا،جۆرێك له نه‌شئه‌و كه‌ش وهه‌وای نامۆیان به‌گوێگران ده‌به‌خشی .
وه‌رگێڕانی :نایف شێخانی
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.