Erbil 5°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 19:31

له‌ئێران دادوەرێک داوای سزای له‌ سێدارە بۆ 6 بەندکراوی کورد دەکات

ماوەی 20 ڕۆژ لە ژێڕ ئەشکەنجەی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى ئێران دابوونه‌
کوردستان TV
100%


 رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ رایده‌گه‌ێنێت ،  داواکاری گشتی شاری دالاهۆی کرماشان خوازیاری ئەوە بووە کە 6 بەندکراوی ئەمنیەتی خەلکی ئەو شارە لە سێدارە بدرێن.

 
رێكخراوی هه‌نگاو ده‌شڵێت ، هێزە ئه‌منییه‌كانی ئێران له‌  شاری داڵاهۆ هێرشیان کردووەتە سەر گوندی باباجانی ئەبودجانە (خواروو) و پێنج هاووڵاتیان دەستبەسەر کردووە.

ناسنامەی ئەو 5 هاووڵاتیە  کە بۆ هەنگاو ڕوون بە شێوەی خوارەوەیە:

١_ عەلی رەزا محەمەدی کوڕی نورمحەمەد

٢_ پوریا عەزیزیانی کوڕی عەزیزوڵڵا

٣_ یەعقووب ئەڵماسی کوڕی مەجید

٤_ سامان محەمەدی کوڕی حەیدەر

٥_ حەمزە محەمەدی کوڕی کاکە عەزیز

 

 رێكخراوه‌كه‌ ده‌شڵێت ، ئەو هێزانە ڕۆژی دواتریش کەسێکی دیکەیان بە ناوی “پەیمان محەمەدی” دەستبەسەر کردووە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە بە رێكخراوی هەنگاوی ڕاگەیاندووه‌  کە، ئەو 6 هاووڵاتییە دوای ئەوەی کە بۆ ماوەی20  ڕۆژ لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی هێزه‌كانى کرماشان لە ژێڕ ئەشکەنجەدا بوون،  گوازراونەتەوە بۆ بەندیخانەی دێزڵئاوای ئەو شارە و ئێستا لەوێ ڕاگیراون.

ئەو سەرچاوەیە کە لەبەر هۆکاری ئەمنی نەیویست ناوی ئاشکرا بێت ڕایگەیاند کە، عەلی سادقی داواکاری گشتی (دادستان)ی شاری داڵاهۆ داوای کردووە کە ئەو 6 کەسە بە تۆمەتی هاوکاری گرووپە توندڕەوە ئیسلامییەکان حوکی سێدارەیان بەسەردا بسەپێت و ئەگەری ئەوە هەیە کە بە وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملی پەروەندە سازی بۆ ئەو کەسانە ڕی بۆ سەپاندنی ئەو حوکمە خۆش بکەن.

 راشیده‌گه‌یه‌نن ، ئەو کەسانەی کە دەستبەسەر کراون تەمەنیان لە نێوان 17  ساڵ و 30 ساڵ بووە و بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە گەیشتوون 15  کەس دەستبەسەر کراون، بەڵام هەتا ئێستا تەنیا ناسنامەی  7 کەسیان بۆ هەنگاو ڕوون بووەتەوە.

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.