سعوودیه كه‌شتییه‌كی نه‌وتھه‌ڵگری ئێرانی به ٢٦ كارمه‌ندی ناو كه‌شتییه‌كه‌وه ئازاد كرد كه ماوه‌ی سێ مانگه له كه‌ناراوه‌كانی جدده ده‌ستبه‌سه‌ری كردبوو.
به‌پێی ھه‌واڵێكی ئاژانسی میھری نیمچه فه‌رمی ئێرانی كه زانیارییه‌كانی پشتی به به‌رپرسێك به‌ستووه كه نه‌یویستووه ناوی ئاشكرا بكرێت، سعوودیه كه‌شتییه‌كی نه‌وتھه‌ڵگری ئێرانی به ناوی " Happiness 1 " كه له ٣٠ی نیسان به‌ملاوه له كه‌ناراوه‌كانی جدده ده‌ستی به‌سه‌رداگرتووه، ئازاد كرد.
له ھه‌واڵه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شكراوه كه ئه‌و كه‌شتییه نهوتھهڵگرهكه سه‌ر به كۆمپانیای تانكه‌ری نیشتمانی ئێرانه و ئێستا له رێگای گه‌ڕانه‌وه دایه بۆ وڵاته‌كه‌ی.
ئه‌م كه‌شتییه نه‌وتھه‌ڵگره له ٣٠ی نیسانی ئه‌مساڵ له‌كاتی به‌ڕێكه‌وتنی به‌ره‌و ئاراسته‌ی كه‌نداوی سوێس ماتۆڕه‌كه‌ی كێشه‌ی تێكه‌وت و به‌مه‌به‌ستی چاككردنه‌وه‌ی له كه‌ناراوه‌كانی جدده‌ی وڵاتی سعوودیه گلدرایه‌وه. ئێران بۆ خه‌رجی ئه‌م كه‌شتییه بڕی ١٠ ملیۆن دۆلاری به سعوودیه دابوو.
له میدیاكانی ئێران له‌وه‌و پێش زانیاری ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه كه سعوودیه بۆ ئازادكردنی ئه‌و كه‌شتییه داوای بڕی ٢٠٠ ھه‌زار دۆلاری بۆ ھه‌ر رۆژێك له ئێران كردووه، به‌ڵام ئیداره‌ی تاران ره‌تیكردووه‌ته‌وه ئه‌م بڕه پاره‌یه به سعوودیه بدات. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش نزیكه‌ی سێ مانگه ئه‌و كه‌شتییه له‌لایه‌ن سعوودیه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه له دوای ئه‌وه‌ی سوپای پاسدارانی ئێران دوێنێ ده‌ستی به‌سه‌ر كه‌شتییه‌كی نه‌وتھه‌ڵگری به‌ریتانیدا گرت، سعوودیه راسته‌وخۆ ئه‌م كه‌شتییه‌ی ئێرانی ئازاد كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.