جێرمی هه‌نت، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا سه‌باره‌ت به ده‌ست به‌سه‌راگرتنی دووكهشتی بریتانی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه له گه‌رووی هورمز به ئاژانسی رۆیته‌رزی رایگه‌یاند: ئه‌م كاره مایه‌ی قبوڵ كردن نییه ، وڵاته‌كه‌م به رێگایه‌كی گونجاو وه‌ڵام ده‌داته‌وه، به‌ڵام به‌هێز ده‌بێت.
هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا جه‌ختی كردۆته‌وه كه ئه‌گه‌ر ئێران پابه‌ندی ئازادی ده‌ریاوانی نه‌بێت، ئاوا زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م ده‌بێت.
دوێنێ سوپای پاسدارانی ئێران رایگه‌یاند، له‌گه‌رووی هورمز كه‌شتیی Stena Imperoی راگرت كه ئاڵای به‌ریتانیای پێوه‌یه‌و به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به یاسا دهریاوانییهكانهوه ده‌ست به‌سه‌ر كه‌شتییه‌كه‌دا گیراوه.
به‌پێی ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ تا ئێستا ئێران ده‌ستی به‌سه‌ر دوو كه‌شتی بریتانی گرتووه و هاوكاتیش بریتانیا ده‌ستی به‌سه‌ر كه‌شتییه‌كی ئێرانی‌دا گرتووه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی /رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.