دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندا لە گوتەیەکیدا لە کۆشکی سپی رایگەیاند، کەشتیی جەنگی ئەمریکا لە گەرووی هورمز فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئێرانیان تێکشکان.
سەرۆکی ئەمریکا راشیگەیاند، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە هەڕەشەی لە کەشتییەکە و هەروەها ئەندمانی بۆردی کەشتییەکە دەکرد کە لە ناوچە ئاوییە نێودەوڵەتییەکان بوون.
دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد "کەشتیی USSBoxer چالاکییەکی بەگری لە دژی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئێرانی ئەنجامداوە، کە لە دووری نزیکەی یەک کیلۆمەتر کەوتووەتە خوارەوە، ئەمەش دوای چەند جارێک ئاگادارکردنەوە، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە هەڕەشەی لە سەلامەتی کەشتییەکە و ئەندامانی بۆردەکەی دەکرد، دوای خستنەخوارەوەی، فڕۆکەکە دەستبەجێ تێکشکا".
له لایهن خۆیهوه محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لەبارەی خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی وڵاتەکەی لەلایەن ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان بە رۆژنامەڤانانی راگەیاند، هیچ زانیارییەکیان لەبارەی خستنەخوارەوەی فڕۆکەکەیان نییە.
زەریف راشیگەیاند، ئێستا لێکۆڵینەوەکە لە رووداوەکە دەکەن و بەپێی ئەو زانیاریانەی لە تارانەوە پێی گەیشتوون، هیچ فڕۆکەیەکیان لە گەرووی هورمز وون نەبووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.