ئەمڕۆ پێنجشەممە 18/7/2019 بە راسپاردەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کەشێکی دۆستانەدا ئاڵوگۆڕی دەسەڵاتەکانی وەزارەتەکانی ناوخۆ و کشتوکاڵ کرا و کۆتایی بە ئاڵوگۆڕی وەزارەتەکان هێندراو و سەرجەم وەزیرە نوێیەکان لە کارەكاره كانیان دەستبەکاربوون.
رێبەر ئەحمەد دەسەڵاتەکانی وەزارەتی ناوخۆی لە کەریم سنجاری و بێگەرد تاڵەبانی دەسەڵاتەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی لە رێباز حەملان وەزیری بەوەکالەتی وەزارەتەکە وەرگرت. بەو شێوەیەش ئاڵوگۆڕی هەموو پۆستە وەزارییەکان کرا و وەزیرانی نوێ دەستیان بە کارەکانیان کرد.
وێڕای سووپاسکردنی وەزیرانی پێشوو، جەختکرایەوە لەسەر پێکەوەکارکردن و جێبەجێکردنی کارنامەی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وجێبەجێکردنی بڕیارەکانی یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران و هەموو لایەک راسپێردران بۆ هەنگاونان بۆ زیاتر خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان.
پرۆسەکە بە سەرپەرشتی لێژنە یه كى تایبەتی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ ئاڵوگۆڕکردنی پۆستی وەزارەتەکان بەڕێوەچوو، کە پێکهاتبوو له بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی حکوومەت و سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی حکوومەت و سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران.
بە راسپاردەی مەسرور بارزانی سهرجهم وەزیرەکانی کابینەی نۆیەمی حکومهتى ههرێمی کوردستان دەستبەکاربوون
ئاڵوگۆڕی پۆستە وەزارییەکان کۆتایی هات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.