ئاژانسى هه‌واڵى سپوتنیكى رووسى گفتوگۆیه‌كى له‌گه‌ڵ موحه‌مه‌د فهرزمهند باڵیۆزى ئێران له توركیا كردووه ده‌رباره‌ى ئه‌و سزایانه‌ى كه واشنتۆن به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاندوویه‌تى و كاریگه‌ریى به‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان توركیا و ئێران، له‌سه‌ر زارى ئه‌و باڵیۆزه‌وه هاتووه حكومه‌تى ئه‌نقه‌ره هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ رزگاركردنى ئێران له سزا نا شهرعییهكانى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان كه به‌سه‌ریا سه‌پاندوویه‌تى.
موحه‌مه‌د فهرزمهند بۆ سپوتنیك گوتی: سه‌پاندنى سزا نا شهرعییهكانى ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران دواى كشانه‌وه‌ى له رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى نه‌ك ته‌نها زیان به هاووڵاتیانى ئێران ده‌گه‌یه‌نێت به‌ڵكو كاریگه‌رى ڕاسته‌وخۆى به‌سه‌ر وڵاتى توركیاشه‌وه ده‌بێت و توركیا به‌شێكى گرنگى پێداویستى وزه‌ى له ئێرانه‌وه بۆ ده‌چێت و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه ده‌بینین ئه‌نقه‌ره هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ ڕزگاركردنى بازرگانى وزه‌ى ئێران له‌و سزا نا شهرعیانهى كه واشنتۆن به‌سه‌رماندا سه‌پاندوویه‌تى.
هه‌روه‌ها فهرزمهند ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه كه له مانگى حوزه‌یران له ماوه‌ى سه‌ردانى مه‌ولود چاوشئوغلۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا بۆ ئێران، هه‌ردوو وڵات یاداشتنامه‌یه‌كیان واژۆكرد و باس له هاریكارى نێوان توركیا و ئێران ده‌كات و هه‌ردوو وڵاتیش جه‌ختیان له به‌رده‌وامى گه‌شه‌سه‌ندنى په‌یوه‌ندییه‌كان نێوان یه‌كتر ببن به‌بێ ئه‌وه‌ى لایه‌نى سێیه‌م كاریگه‌رى به‌سه‌ریاندا هه‌بێت.
باڵیۆزه‌كه‌ى ئێران ده‌رباره‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى مه‌ولود چاوش ئوغلۆ گوتى: سه‌ردانه‌كه‌ى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا بۆ ئه‌سفه‌هان به‌رده‌وام بوونى په‌یوه‌ندییه دیبلۆماسیه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵاته‌كه‌یه و هه‌روه‌ها واژۆكردنى ئه‌و یاداشتنامه‌یه دڵنیابوونى هه‌ردوو وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌یه بۆ به‌رده‌وامبوونى هاریكارى و په‌یوه‌ندییه‌كانیان بێ ئه‌وه‌ى وڵاتانى سێیه‌م كاریگه‌رى به‌سه‌ریاندا هه‌بێت،
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا له ساڵى 2017، توركیا هاورده‌ى نه‌وتى له ئێرانه‌وه گه‌یشته 44 له سه‌د كه تێكراى یه‌ك ملیۆن تۆنه له مانگێكدا.
موحه‌مه‌د فهرزمهند باڵێوزى ئێران له توركیا له كۆتایى قسه‌كانیدا ئاماژه‌ى به په‌یوندیى كۆنى نێوان هه‌ردوو وڵات دا و گوتى: ئێمه په‌یوه‌ندى نزیكمان هه‌یه له بوارى ئابوورى، سیاسى، كۆمه‌ڵایه‌تى و كلتووریش له‌گه‌ڵ توركیا و ئه‌م په‌یوه‌ندیانه پشتگیریى به‌هێزیان له پشته‌وه‌یه نه‌ك ته‌نها له ئاستى فه‌رمى به‌ڵكو له ئاستى گشتى و كۆمه‌ڵایه‌تیش، ئێمه هیچ ڕێگر نابین بۆ په‌ره‌سه‌ندنى په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا، ئه‌و باڵیۆزه كۆتایى قسه‌كانى به‌وه ته‌واو كرد كه توركیا و ئێران په‌یوه‌ندییه‌كى مێژووییان به‌یه‌كه‌وه هه‌بووه.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.