Erbil 8°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 17:50

پۆمپیۆ به‌شێوه‌یه‌کی سنووردار ڤیزاى به‌ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران داوه‌

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران و ئه‌ندامانى شانده‌كه‌ى دوێنێ گه‌یشتنه‌ نیویۆرك
پۆمپیۆ به‌شێوه‌یه‌كی سنووردار ڤیزاى به‌ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران داوه‌
کوردستان TV
100%

به‌پێى هه‌واڵێكى واشنتۆن پۆست، مایك پۆمپیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ 14ى ته‌مووزى 2019 رایگه‌یاند ڤیزام به‌ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران داوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانى ئه‌مریكا بكات و به‌شدارى له‌ كۆبوونه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ نیویۆرك بكات، هه‌روه‌ها پۆمپیۆ ئه‌وه‌شى راگه‌یاند سه‌فه‌ره‌كه‌ى زه‌ریف به‌ ته‌واوى سنووردار ده‌بێت. 

مایك پۆمپیۆ به‌ رۆژنامه‌ى واشنتۆن پۆستى راگه‌یاندووه‌ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران و ئه‌ندامانى شانده‌كه‌ى دوێنێ گه‌یشتنه‌ نیویۆرك و ڕێ ده‌درێت سه‌فه‌ر بكات له‌ نێوان بنكه‌ى سه‌ره‌كى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و سه‌ردانى شوێنى نیشته‌جێبوونى شانده‌كه‌ى و باڵیۆزى ئێران كه‌ له‌ بنكه‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌ نزیكه‌. 

پۆمپیۆ به‌ ڕۆژنامه‌كه‌شى راگه‌یاندبوو دیبلۆماته‌ ئه‌مریكیه‌كان به‌ ئازادى له‌ ئێران ناسووڕێنه‌وه‌ و بۆیه‌ ئێمه‌ش هیچ هۆیه‌ك نابینین بۆ دیبلۆماسیه‌ ئێرانیه‌كان تا به‌ ئازادى له‌ نێو شارى نیویۆرك بسوڕێنه‌وه‌.

له‌ ڕۆژانى داهاتوو محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران ئاماده‌ ده‌بێت له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كى وه‌زارى له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌رباره‌ى ئامانجى تواناى به‌رده‌وامى په‌ره‌سه‌ندن. 

به‌م دواییه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان واشنتۆن و تاران ئاڵۆزى زیاترى به‌خۆیه‌وه‌ بینى، ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ كۆتایى مانگى حوزه‌یران به‌هۆى خستنه‌خواره‌وه‌ى فڕۆكه‌یه‌كى بێ فڕۆكه‌وانى ئه‌مریكا له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ و دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا بڕیارێكى سه‌رۆكایه‌تى ده‌ركرد بۆ سزادانى ئێران و خودى عه‌لى خامه‌نه‌یى رابه‌رى ئاینى ئێرانى گرته‌وه‌ و هه‌روه‌ها محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێرانیش خرابووه‌ لیستى سزاكانه‌وه‌ به‌ڵام تا ئێستا حكومه‌تى ئه‌مریكا هه‌نگاوێكى له‌وباره‌یه‌وه‌ نه‌ناوه‌. 


ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.