بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو قادر حاجی سەعید عەلی قوباد
خەمبار بووین بە بیستنی هەوڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی كۆمەڵایەتی و نیشتمانپەروەری شاری سلێمانی، خوالێخۆشبوو (قادر حاجی سەعید عەلی قوباد)ـی سەرۆك عەشیرەتی مەنمی.
بەم بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشیمان ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێزەكەتان و تەواوی خزمانی عەشیرەتی مەنمی و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەكەین و ھاوبەشی خەم و پەژارەتانین.
لە خودای گەورە داواكارین سەبووری و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و گیانی كۆچكردوویش بە بەهەشتی بەرین شاد بكات.
انا لله و انا الیە راجعون.
مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.