Erbil 6°C شەممە 23 تشرینی دووەم 08:10

وەڵامێک لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی کەرکوکەوە

دژی ھەموو جۆرە لێدوان و ھەوڵێکین کە گیانی پێکەوەژیان بخاتە مەترسیەوە
کوردستان TV
#7
100%


له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی کەرکوک هاتووه‌، دژی ھەموو جۆرە لێدوان و ھەوڵێکین کە گیانی پێکەوەژیان بخاتە مەترسیەوە، چەند ساڵی رابردووی کارەکانمان گەواھیدەری ئەوە بوونە کە گیانی ھاونشتیمانیانی کەرکوکمان بەخوێنی ڕۆڵەکانمان پاراستووە بەبێ جیاوازی.

گوتاری ناسیۆنالیستى عەرەبیی ئەوانەی لەسەری بنیاتنران ھاوشێوەی باوەگەورەی راکانییەکان کە سەدام حسێن بوو ئەنجامییان ڕوون دیارە. شۆڤیینییەت بە هەر دوو جۆری مەزهەبی و قەومی باوی نەماوە و ئەزموونێكی شكستخواردووە.
 
دەیان ساڵە شۆڤینیەت خۆی لە پێشێلكردنی مافەكانی گەلی كوردستان تاقی كردۆتەوە كەچی هەمووجار ئەوە شۆڤێنییەكانن نامێنن و شكست دەخۆن و گەلی كوردستان ماوەتەوە و بەهێزترە و داواكارییەكانی ڕەوان.

كەركووك شاری هەموو پێكهاتەكانە بە بێ جیاوازی و دەبێ ببێتە شاری پێكەوەژیانی نەتەوەیی و ئایینی.

ئێمە بەوھزرە شۆڤینییە عەرەبییە بەعسیە دەڵێین: كە ھیچ جیاوازی لەنێوان ئێوە و زەرقاوی و بن لادن و ئەبووبەكر بەغدادی و عەلی كیمیایی و ئەنفالچییەكان نییە.

شۆڤینییەكان لە سەدەی ڕابردوو كوردیان ئەنفال و جینۆساید و كیمیاباران كردووە، تەعریب و تەهجیریان كردووە، هەموو تاوانێكیان لەدژی كورد ئەنجام داوە، دەبێ میللەتی كورد قەرەبۆ بكرێتەوە.

ئێمە لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی کەرکوک دژی ھەموو جۆرە لێدوان و ھەوڵێکین کە گیانی پێکەوەژیان بخاتە مەترسیەوە، چەند ساڵی رابردووی کارەکانمان گەواھیدەری ئەوە بوونە کە گیانی ھاونشتیمانیانی کەرکوکمان بەخوێنی ڕۆڵەکانمان پاراستووە بەبێ جیاوازی، وە ڕاکانییەکان بەشێک بوونە لەو کەسانەی ھەمیشە لە سایەیی ئەو ئارامییە ژیاون کە ئێمە بەرقرارمان کرد، بۆیە باشترە دووربکەونەوە لە زمانی ھەڕەشە، چونکە زۆر کەسی ترخۆیی تاقیکردەوە، ئەنجامییان شکستی شێوە داعش بوو.

بژی کورد بژی کوردستان
بەرجەستە بێت گیانی پێکەوەژیان.

بەرێوەبەرایەتی
ئاسایشی کەرکوک

شایه‌نی باسه‌ رۆژی هەینی ژمارەیەک عەرەبی حەویجە و کەرکووک لەبەردەم پارێزگای شارەکە خۆپیشاندانێکیان دژی رێککەوتنی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کورداتان بۆ دیاریکردنی پارێزگارێکی کورد بۆ کەرکووک، رێکخست.

لە خۆپیشاندانەکەدا، کە ژمارەیەک عەرەبی پارێزگاکانی دیکەش بەشدارییان تێدا کرد، خۆپیشاندەران بە ئاشکرا خۆیان بە بەعسی و داعش دەناساند.

 

 

هه‌واڵ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.