زۆرن ئه‌و كه‌سانه‌ی به كپی و كڕی، بێ ده‌نگ و دوور له خۆ هه‌ڵكێشان و سنگ ده‌رپه‌ڕاندن، هه‌موو ژیانی خۆیان كردووه‌ته بارمته‌ی خزمه‌ت كردنی وڵات و نه‌ته‌وه‌كه‌یان.
مامۆستای هێژا (عه‌باس سلێمان سمایل) یه‌كێكه له‌و كه‌سانه. ئه‌و وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌كی دڵسۆز و به ئه‌مه‌كی دنیای كولتووری كوردستان، له بواری مێژوو، زمان و ئه‌ده‌بی كوردیدا، خزمه‌تێكی فره به‌هاداری وڵات و نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆی كردووه. كتێبه چاپ كراوه‌كانی مامۆستا عه‌باس، بۆ نووسه‌ر و توێژه‌ران ژێده‌ری زۆر گرنگن.
دوایین به‌رهه‌می مامۆستا عه‌باس سلێمان سمایل فه‌رهه‌نگێكه له باره‌ی وشه كولتووری و كه‌له‌پوورییه‌كانی ده‌شتی هه‌ولێر. فه‌رهه‌نگه‌كه (600) لاپه‌ڕه‌یه و مامۆستا له سه‌ر ئه‌ركی خۆی چاپی ده‌كات. فه‌رهه‌نگه‌كه تایبه‌ته به‌و وشانه‌ی زمانی كوردی كه ته‌نیا له ده‌شتی هه‌ولێردا به‌كار دێن. بۆ هه‌ر وشه‌یه‌كیش مامۆستا عه‌باس هاوواتاكانی له شێوه‌زاره‌كانی دیكه‌ی زمانی كورد داناوه، هه‌ر له زازاكی (دملی)یه‌وه بگره تا ده‌گاته لوڕی و به‌ختیاری.
وه‌ك مامۆستا عه‌باس فه‌رموویان، بۆ هه‌ندێ وشه‌ی كوردیی تایبه‌تی ده‌شتی هه‌ولێر، به‌ڕێزیان پتر له 25 هاوواتای له شێوه‌زاره‌یلی جیاجیای كرمانجیی باكوور، كرمانجیی ناوه‌ڕاست، كرمانجیی باشوور و گۆران هێناوه‌ته‌وه.
زێده‌ڕۆیی نییه ئه‌گه‌ر بڵێین، مامۆستا عه‌باس سلێمان سمایل، بۆ كورد و كوردستان مرۆڤێكه له گه‌وهه‌ر و مرواری.
ن/ تاریق كارێزی
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.