سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهۆ رایگه‌یاند، "فڕۆكه‌ی جه‌نگی F-35s كه له‌ده‌ستی ئیسرائیلدایه ده‌توانێت بگاته ئێران و سووریا و هه‌موو رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست".
ناتانیاهو له‌كاتی سه‌ردانیدا بۆ بنكه‌ی سه‌ربازیی ئاسمانی نه‌واتیم تایبه‌ت به سوپای ئیسرائیل له باشووری وڵاته‌كه‌ی گوته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد.
ناتانیاهو له به‌رده‌م فڕۆكه‌ی F-35s له بنكه ئاسمانیه‌كه روونكردنه‌وه‌ی دا‌و گوتی، "ئێران له‌م ماوه‌یه‌دا هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه له ئیسرائیل ده‌كات كه له‌ناوی ده‌بات. ده‌بێت بیرتان بهێنمه‌وه كه ئه‌م فڕۆكانه ده‌توانن بگه‌نه ئێران و سووریا و هه‌موو شوێنێكی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست".
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل ئێرانی به‌وه تۆمه‌تبار كرد كه زوو زوو ئامانجیانه چه‌كی ئه‌تۆمی به‌رهه‌م بهێنن و رایگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر ئیسرائیل به‌ته‌نیاش بێت رێگه نادات ئێران ببێته خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.