وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، بەرفراوانکردنی پڕۆگرامی ئەتۆمیی ئێران، ئەو وڵاتە رووبەڕووی گۆشەگیری و سزای زیاتر دەکاتەوە.
مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە توویتێکدا ئاماژە بەوە دەکات "رژێمی ئێران کە خاوەنی چەکی ئەتۆمی بێت مەترسییەکی گەورەتر رووبەڕووی جیهان دەکاتەوە و دەبێت وڵاتەکان بگەڕێنەوە بۆ ستاندەردی ماوەدرێژی تایبەت بە رێگەنەدان بە پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ پڕۆگرامی ئەتۆمیی ئێران".
له لایهكى ترهوه ، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی دەستکردنەوە بە پیتاندنی یۆرانیۆم لەلایەن ئێرانەوە، رایگەیاندووە، ”بۆ ئێران باشترە ئاگادار بێ“.
دۆناڵد ترەمپ بە رۆژنامەنووسانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، ئێران بۆ یەک هۆکار یۆرانیۆم دەپیتێنێت، کە من ئەو هۆکارە ئاشکرا ناکەم، بەڵام باش نییە، باشترە ئاگاداری خۆیان بن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.