Erbil 37°C دووشەممە 15 ئاب 20:00

به‌ڤیدیۆ ... سه‌نیگال سه‌رکه‌وتنى به‌سه‌ر ئۆگه‌ندا تۆمارکرد

سه‌ركه‌وت بۆ قۆناغی چاره‌گی كۆتایی جامى نه‌ته‌وه‌كانى ئه‌فریقیا
کوردستان TV
100%


له‌ یاری دووه‌می قۆناغی 16 ى جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقیاو هه‌لبژارده‌ی سه‌نیگال به‌ گۆلێكی بێ وه‌لام سه‌ركه‌وتنی له‌ به‌رامبه‌ر هه‌لبژارده‌ی ئۆگه‌ندا تۆمار كردو خری گه‌یانده‌ چاره‌گی كۆتایی 

یاریه‌كه‌ له‌سه‌ر یاریگای قاهیره‌ی نێو ده‌وله‌تی به‌رێوه‌ چوو ، له‌ خوله‌كی15  سادیۆ مانی گۆلی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌ی له‌ سوودی سه‌نیگال تۆمار كردو گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه‌ ته‌واو بوو

 له‌ گێمی دووه‌م یاریزانانی هه‌ردوو هه‌لبژارده‌ به‌رده‌وام بوون له‌ هێرش كردنه‌ سه‌ر گۆلی ئه‌وی تر به‌مه‌به‌ستی گۆرینی ئه‌نجامی یاری ، له‌ خوله‌كی 61  سادیۆ مانی لێدانێكی سزای له‌ده‌ستدا و یاریش به‌م ئه‌نجامه‌ ته‌واو بوو سه‌نیگال خۆی گه‌یانده‌ قۆناغی چاره‌گی كۆتایی و له‌م قۆناغه‌شدا یاری له‌ به‌رامبه‌ر هه‌لبژارده‌ی به‌نین ئه‌نجام ده‌دات و ئۆگه‌نداش مالئاوایی كرد .

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.