Erbil 10°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 15:44

ئێران هەڕەشە لە بەریتانیا دەکات

كەشتیەكی ئێران بەشێوەیەكی نایاسایی نەوتی بۆ سووریا دەگواستەوە
ئێران هەڕەشە لە بەریتانیا دەكات
کوردستان TV
100%

فەرماندەیەكی سوپای پاسداران هەڕەشەی لە بەریتانیا كرد و رایگەیاند كە دوای گرتنی كەشتییە  نەوتهەڵگرەكەی ئێران لە گەرووی جەبەل تارق، هەر كەشتییەكی بەریتانی بێتە ئاوەكانی كەنداو دەستی بەسەردا دەگرن.

موحسین ڕەزایی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر لە تویتێكدا بڵاوی كردۆتەوە كە ئەگەر بەریتانیا بە پەلە كەشتییە نەوتهەڵگرەكەی ئێران ئازاد نەكات، ئەوا ئێران وەڵامی توندیان دەبێ و بە هەمانشێوە مامەڵە لەگەڵ كەشتییە نەوتهەڵگرەكانی بەریتانیا لە كەنداو دەكات و دەستبەسەریان دەكات.

هێزەكانی شاهانەی دەریایی بەریتانیا دوێنی دەستیان بەسەر كەشتیەكی ئێراندا گرت، كە بۆ شكاندنی گەمارۆكان و بەشێوەیەكی نایاسایی نەوتی بۆ سووریا دەگواستەوە
بە هەماهەنگی نێوان ئەمریكا و بەریتانیا و ئیسپانیا  هێرشكرایە سەر كەشتییە نەوتهەڵگرەكە و دەستبەسەر كرا.

ئەو هەنگاوەش گرژی لێكەوتۆتەوە و ئێران هەڕەشەی وەڵامدانەوەی ئەو هێرشەی بەریتانیا بۆ سەر كەشتییەكەی دەكات .
 گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا لای خۆیەوە رایگەیاند كەئەم كارە بە هەماهەنگی ئەنجام دراوە و واشنتنیش پێشوازی لە گرتنی كەشتییەكە دەكات.

 

 

سوهێل تاهیر .....كوردستان تیڤی

 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.