مانگی داهاتوو ئەنقەرە میوانداریی لوتكەی سێقۆڵیی ئێران، توركیا و رووسیا لە بارەی سووریاوە دەكات و تێیدا پرسی ئیدلب و ناوچەكانی تری ئەو وڵاتە و پڕۆسەی گەڕاندنەوەی پەنابەرەكان تاوتوێ دەكرێن.
ئیبراهیم كاڵن، وتەبێژی سەرۆكایەتیی كۆماری توركیا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند؛ مانگی ئابی داهاتوو وڵاتەكەی میوانداریی لوتكەی سێقۆڵیی توركیا، ئێران و رووسیا دەكات.
وتیشی" سەرۆكی هەر سێ وڵات بەشداریی لوتكەكە دەكەن و پرۆسەی سیاسیی سووریا و پرسی ئیدلب و ناوچەكانی تری ئەو وڵاتە و دامەزراندنی كۆمسیۆنی نوسینەوەی دەستوور و گەڕاندنەوەی پەنابەرەكان تاوتوی دەكرێن.
لە بارەی رۆژی بەستنی لوتكەكە، وتەبێژی سەرۆكایەتیی كۆماری توركیا باسی لەوە كرد، تیمی سەرۆكایەتیی هەر سێ وڵات كار دەكەن بۆ دەستنیشانكردنی رۆژێكی دیاریكراو بۆ ئەنجامدانی لوتكەكە و تا ئێستا رۆژەكەی دیاری نەكراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.