Erbil 10°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 16:00

وه‌زیری هه‌واڵگری ئێران: ئه‌گه‌ر خامنه‌یی رێگه‌ بدات له‌گه‌ڵ واشنتۆن دانووستان ده‌که‌ین

تره‌مپ ئامانجی ئه‌وه‌یه‌ به‌ سزاكان ئێران بخاته‌ ژێر فشاره‌وه‌
کوردستان TV
100%

وه‌زیری هه‌واڵگریی ئێران، مه‌حمود عه‌له‌وی رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر سه‌ركرده‌ی وڵاته‌كه‌یان عه‌لی خامنه‌یی رێگه‌یان بدات، ده‌كرێت دانوستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی واشنتۆن ئه‌نجام بده‌ن.

 ئاژانسی هه‌واڵیی IRNA بڵاویكرده‌وه‌، مه‌حمود عه‌له‌وی له‌ میانی به‌شداریكردنی له‌ چالاكییه‌كدا له‌ پارێزگای مازه‌نده‌ران باكووری ئێران، گرژییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و كاریگه‌ریی سزاكانی هه‌ڵسه‌نگاندووه‌.

وه‌زیری هه‌واڵگریی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ كه‌ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ئامانجی ئه‌وه‌یه‌ به‌ سزاكان ئێران بخاته‌ ژێر فشاره‌وه‌ و گوتی: "له‌ئێستادا سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌وه‌ تێده‌گات كه‌ سزاكان ئه‌و سووده‌ی نه‌بووه‌ كه‌ بیری لێده‌كرده‌وه‌ و گه‌له‌كه‌مان زیاتر یه‌كیگرتووه‌.

مه‌حمود عه‌له‌وی له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا گوتی: ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی ئه‌مریكا بیه‌وێت سزاكان هه‌ڵبگرێت، ئه‌مه‌ هه‌ڵده‌سه‌نگێنین. ئه‌گه‌ر رابه‌ری شۆڕش عه‌لی خامنه‌یی رێگه‌ بدات، دانوستان له‌ نێوان ئێران و ئه‌مریكا ده‌ست پێ ده‌كات.

 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.