Erbil 15°C شەممە 04 ئایار 08:05

کارۆلینا پلیسکۆڤا نازناوی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی ئیستبۆرنی به‌ریتانیای به‌ده‌ستهێنا

له‌ یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له‌ ئاستی خانمان
کوردستان TV
100%


كچه‌ یاریزانی چیكی كارۆلینا پلیسكۆڤا نازناوی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی ئیستبۆرنی بریتانی له‌ یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له‌ ئاستی خانمان به‌ده‌ستهێنا

 له‌ یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، پلیسكۆڤای پۆلێنكراوی سێیه‌می ڕیزبه‌ندی كچه‌ تێنسزانانی جیهان به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌رو به‌ئه‌نجامی شه‌ش یه‌ك، شه‌ش چوار له‌ ئه‌نجێلیك كێربێری ئه‌ڵمانی و پۆلێنكراوی پێنجه‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی برده‌وه، به‌م ئه‌نجامه‌ش پلیسكۆڤای ته‌مه‌ن بیستوحه‌وت ساڵ پێنجه‌م سه‌ركه‌وتنی له‌ كۆی دوازده‌ یاری له‌به‌رامبه‌ر كێربێری پاڵه‌وانی پارساڵی ویمبڵدۆن تۆماركردو نازناوی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی بۆ دووه‌م جار برده‌وه‌و سێیه‌م نازناوی له‌ ڕكابه‌ریه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ به‌ده‌ستهێناو چوارده‌مین نازناویشی له‌ كاروانی پیشه‌گه‌ری خۆی مسۆگه‌ركرد

 جێگای باسه‌ پلیسكۆڤا هیچ كۆمه‌ڵه‌یه‌كی له‌ یاریه‌كانی ئه‌م پاڵه‌وانێتیه‌ نه‌دۆڕاند 
 

تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.