Erbil 7°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 19:46

کوردێک بوو به‌ پڕداهات ترین ئه‌کته‌ری سینه‌مای ئێران

وه‌ك باشترین ئه‌كته‌ر هه‌ڵبژێردرا
کوردستان TV
100%

له‌ درێژه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كانی هونه‌رمه‌ندان و ئه‌كته‌رانی كورد له‌ ئاستی ئێران، ئه‌مجاره‌ ئه‌كته‌رێكی به‌ ناوبانگی كورد له‌ سینه‌مای وڵات بوو به‌ پڕ داهات ترین له‌ وه‌رزی به‌هاری ئه‌مساڵی هه‌تاویدا.

هونه‌رمه‌ند نه‌وید محه‌مه‌د زاده‌ ئه‌كته‌ری كوردی سینه‌مای ئێران له‌ سێ مانگه‌ی یه‌كه‌می ئه‌مساڵی هه‌تاویی به‌ ٣٢ میلیارد تمه‌ن بوو به‌ پر داهات ترین ئه‌كته‌ری وڵات.

محه‌مه‌د زاده‌ له‌ وه‌رزی به‌هاری ئه‌مساڵدا له‌ فیلمی سینه‌مایی مه‌ترێ شه‌ش و نیو ٢٧ میلیارد تمه‌ن و له‌ فیلمی سورپێست ٥ میلیارد تمه‌ن داهاتی بووه‌ و ناوبراو ئه‌م وه‌رزه‌ و به‌ هۆی ڕۆڵ بینینی شاز و پڕۆفشناڵی، یه‌كێك له‌ هۆكاره‌كانی فرۆشی زۆری ئه‌و فیلمانه‌ بووه‌.

نه‌وید محه‌مه‌د زاده‌ له‌ ساڵی ١٩٨٦ له‌ پارێزگای ئیلام له‌دایكبووه‌.  ئه‌كته‌ر و سینه‌ماكاری كوردی دیاری ئێرانه‌.

محه‌مه‌د زاده‌ ساڵی ٢٠٠٨ چالاكییه‌كانی په‌ره‌پێ داوه‌ و زیاتر له‌ بواری سینه‌مادا ده‌ركه‌وتووه‌.

جگه‌ له‌ بواری سینه‌ما و به‌شداریی كردنی و رۆڵ بینینی له‌ چه‌ندین فیلم و درامادا، به‌شداریی زیاتر له‌ ٣٠ كاری شانۆییدا كردووه‌.

له‌ فێستیڤاڵه‌ ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا به‌هۆی نواندنه‌كانییه‌وه‌ چه‌ندین خه‌ڵاتی به‌ده‌ستهێناوه‌.

له‌ ساڵی ٢٠٠٨ له‌ فیلمی "له‌ نێوان هه‌وره‌كاندا" به‌شداری كردووه‌ و یه‌كه‌م كاری بووه‌، پێنج ساڵ پاش ئه‌وه‌ به‌ فیلمی "تووڕه‌ نیم" زیاتر ناوی چووه‌ ناو ناوه‌نده‌ سینه‌ماییه‌كان و ناسرا.

ناوی هه‌ندێك له‌و فیلمانه‌ی كه‌ وه‌ك ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی رۆڵی تێدا بینیوون "مه‌ترێك شه‌ش و نیو، سوورپێست، مێشكه‌ گچكه‌ ژه‌نگاویه‌كان، خه‌فه‌یی، بێ به‌روار بێ واژۆ، ھه‌تاھه‌تا و یه‌ك ڕۆژ، تووڕه‌یی، لانتوری، ناهید، له‌رێنه‌ری چه‌وری.

ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ له‌ 32هه‌مین فێستیڤاڵی فه‌جردا له‌ ئێران، وه‌ك باشترین ئه‌كته‌ر هه‌ڵبژێردرا.

 له‌ ٣٤هه‌مین فێستیڤاڵی فه‌جر به‌ ڕۆڵگێڕانی له‌ فیلمی "ھه‌تاھه‌تا و یه‌ك ڕۆژ" خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری به‌ده‌ست هێنا.

له‌ 35 هه‌مین فێستیڤاڵی فه‌جر بۆ دووه‌م جار به‌ ڕۆڵگێڕانی له‌ فیلمی "بێ مێژوو بێ نیشانه‌" خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری پێبه‌خشرا.

له‌ فێستیڤاڵی ڤێنیز خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری برده‌وه‌، خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری له‌ فێستیڤاڵی ئاسیا پاسفیك بردووه‌ته‌وه‌. خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری فێستیڤاڵی فیلمی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی پێبه‌خشراوه‌.

سه‌رچاوه‌/جام كوردی

كوردستان تیڤی/ كامران

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.