Erbil 10°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 14:02

ترەمپ: سەرکرده‌کانى ئێران لە قسەی خۆش تێناگه‌ن ، تەنها لە هێز تێدەگه‌ن

ترەمپ: به‌بێ هۆكار خەڵکى ئێران ئازار ده‌درێن
کوردستان TV
100%

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە رێگه‌ى "توویتەر"ەوە هەڕەشەی تووندى كرده‌ سه‌ر ئێران و دەڵێت، سەرکرده‌كانى ئێران لە قسەی خۆش تێناگه‌ن و تەنها لە هێز تێدەگه‌ن.

ترەمپ وتیشى" به‌بێ هۆكار خەڵکى ئێران ئازار ده‌درێن، سەرکردەکانیشیان هەموو پارە بۆ كارى تیرۆریستى سه‌رفى دەکەن.

ترەمپ وتیشى" ئه‌گه‌ر ئێران هێرش بکاتە سەر بەرژەوەندییەکانمان، ئه‌وا وەڵامێکی توندمان ده‌بێت. 

سه‌رۆكى ئه‌مریكا له‌باره‌ی ده‌سه‌ڵاته‌ یاساییه‌كانی به‌مه‌به‌ستی راگه‌یاندنی جه‌نگ له‌ دژی ئێران ئاشكرای كرد ، كه‌ ده‌توانێت به‌ بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ كۆنگرێس ئه‌و فه‌رمانه‌ ده‌ربكات. 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.