وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ وێڕای ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه دۆخی كه‌نداوی به‌سڕه و پێشهاته‌كانی سووریا زۆر مه‌ترسیدارن، رایگه‌یاند: هه‌وڵه‌كانی گۆڕینی خاكی سووریا بۆ گۆڕه‌پانی پێكدادانی نێوان ئیسرائیل و ئێران، قه‌یرانه‌كه قووڵتر ده‌كاته‌وه.
هه‌ریه‌ك له سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا وسێرگی شۆیگو، وه‌زیری به‌رگری رووسیاو سه‌میح شوكری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسر و محه‌مه‌د زه‌كی، وه‌زیری به‌رگری میسر، ، له مۆسكۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی چوارقۆڵییان ئه‌نجامدا.
له‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شدا لاڤرۆڤ سه‌باره‌ت به دۆخی سووریا و كه‌نداوی به‌سڕه روونكردنه‌وه‌ی دا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد دۆخی كه‌نداوی به‌سڕه و پێشهاته‌كانی سووریا زۆر مه‌ترسیدارن و رایگه‌یاند: هه‌وڵه‌كانی گۆڕینی خاكی سووریا بۆ گۆڕه‌پانی پێكدادانی نێوان ئیسرائیل و ئێران، قه‌یرانه‌كه قووڵتر ده‌كاته‌وه.
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه ئه‌وان پشتیوانیی له ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایش له كه‌نداوی به‌سڕه و دیالۆگی نێوان ئێران و وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان ده‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.