محەمەد جەواد ئازەری وەزیری پەیوەندییەكان و تەكنەلۆجیای زانیاری ئێران ڕایدەگەیەنێت، هێرشە ئەلیكترۆنییەكانی ئەمەریكا بۆ سەر تەكنەلۆجیای ئێران سەركەوتوو نەبووە.
جەواد ئازەری ئێران ڕایگەیاند" ماوەیەكی زۆرە ڕووبەڕووی تیرۆری ئەلیكترۆنی بووینەتەوە، له ساڵی ڕابردووش‌دا بەرپەرچی 33 ملیۆن هێرشمان داوەتەوە.
تێزانین لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا وەزارەتی بەرگری ئەمەریكا رایگه‌یاندبوو هێرشێكی ئەلیكترۆنی كردووتە سەر ئامانجه‌كانى ئێران، كە ماوەیەكی زۆرە پلانی بۆ داناوە و مەبەست لێی لەكارخستنی سیستمی هەڵدانی موشەكەكانى ئێران بووە، ئه‌مه‌ش له كاتێك دایه كه گرژییه‌كانى نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا ته‌شه‌نه‌ى سه‌ندووه‌و چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر فرۆكه‌یه‌كى بێ فرۆكه‌وانى ئه‌مه‌ریكا له‌ناو خاكى ئێران‌دا له لایه‌ن هێزى رادارى ئێرانه‌وه خرایه‌وه خواره‌وه، كه ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ى توندى ئه‌مه‌ریكاى لێكهوتهوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.