ڕۆجێر فیدرێری سویسری و پۆلێنكراوی سێیه‌می ڕیزبه‌ندی یاریزانانی تێنسی جیهان گه‌یشته یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی هاله‌ی ئه‌ڵمانی له یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له ئاستی پیاوان
له قۆناغی پێش كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا فیدرێر به دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ بهرامبهرو به‌ئه‌نجامی شه‌ش سێ، شه‌ش سێ له پیێر هۆگ هێربێرتی فه‌ڕه‌نسی و پۆلێنكراوی چلوسێیهمی ڕیزبه‌ندی جیهانی برده‌وه، فیدرێر هه‌وڵی بردنه‌وه‌ی ده‌یه‌مین نازناوی پاڵه‌وانێتیه‌كه ده‌دات و له یاری كۆتایشدا، ڕووبه‌ڕووی دێڤید گۆفینی به‌لجیكی و پۆلێنكراوی سیی و سێیه‌می ڕیزبه‌ندی جیهان ده‌بێته‌وه كه ئه‌ویش لای خۆیه‌وه‌و له قۆناغی پێش كۆتایدا، به دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ وه‌ڵام سه‌ركه‌وتنی له‌به‌رامبه‌ر ماتیۆ بێرتینی ئیتاڵی و پۆلێنكراوی بیستودووه‌می ڕیزبه‌ندی جیهان تۆماركرد‌و بلیتێكی یاری كۆتایی به‌ده‌ستهێنا، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانی یاریه‌كه‌ش حه‌وت شه‌ش، شه‌ش سێ بوو
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.