Erbil 10°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 13:57

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا: له‌کاتی گونجاودا جووڵه‌ ده‌که‌ین

ھێزه‌كانمان له‌ بنكه‌ی ئاسمانی به‌له‌د نه‌كشاندۆته‌وه‌
کوردستان TV
100%

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ ئه‌و ھه‌واڵانه‌ی به‌درۆخسته‌وه‌ كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی، دۆناڵد تره‌مپ له‌ رێگه‌ی سوڵتانشینی عومان نامه‌ی بۆ ئێران ناردووه‌ و داوای گفتوگۆی له‌گه‌ڵ تاران كردووه‌.

مایك پۆمپیۆ راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تیادا رایگه‌یاندووه‌ "سه‌رۆك تره‌مپ ھیچ نامه‌یه‌كی بۆ ئێران نه‌ناردووه‌، ھه‌ڵوێستمان روونه‌ و له‌ كاتی گونجاودا جووڵه‌ ده‌كه‌ین".

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ ره‌تیشیكرده‌وه‌ كه‌ ھێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌ بنكه‌ی ئاسمانی به‌له‌د له‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین كشابێتنه‌وه‌.

مایك پۆمپیۆ گوتی: "گرنگی به‌ئاشتی و سه‌قامگیری ده‌ده‌ین له‌ رۆژھه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ھیچ گومان له‌وه‌دا نییه‌ كه‌ فڕۆكه‌ بێفڕۆكه‌وانه‌كه‌ی ئه‌مریكا له‌ لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ خراوه‌ته‌خواره‌وه‌، ھه‌روه‌ھا سه‌رجه‌م ئه‌و بڕیارانه‌ی كه‌ دژبه‌ ئێران دراون له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ھاووڵاتییانی ئه‌مریكادایه‌".

رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو، ئاژانسی ھه‌واڵیی رۆیته‌رز بڵاویكردووه‌، ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی ئێران راگه‌یاندووه‌ كه‌ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له‌ رێگه‌ی سوڵتانشینی عومان نامه‌ی بۆ تاران ناردووه‌.

ئه‌و به‌رپرسانه‌ ئاشكرایان كردبوو كه‌ له‌و نامه‌یه‌دا، دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌و له‌گه‌ڵ جه‌نگدا نییه‌ و داوای گفتوگۆی له‌گه‌ڵ تاران كردووه‌.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.