لێكۆڵه‌رێكی سعوودی ئاشكرای كردووه كه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران ده‌یانه‌وێ چه‌ند شارێكی سعوودیه داگیربكه‌ن .
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی سه‌بق، ئه‌كره‌م ئهلبهلادی، لێكۆڵه‌ری سعوودی رایگه‌یاندووه كه ده‌سه‌ڵاتدارانی سعوودیه به‌ئاسانی توانیویانه قه‌باره‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئێران له یه‌مه‌ن ئاشكرا بكه‌ن.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ئێران ده‌یه‌وێ له رێگای یه‌مه‌نه‌وه شاره‌كانی جیزه‌و نه‌جران و مه‌كه‌ی پیرۆز‌و مه‌دینه‌ی منه‌وه‌ره داگیر بكات.
گوتیشی: كێشه‌كه له درێژبوونه‌وه‌ی هیلالی شیعی تێپه‌ڕیوه‌و مه‌زه‌هه‌بی شیعه وه‌ك به‌رگێكه بۆ فراوانبوونی ده‌سه‌ڵاتی ئێران.
ده‌شڵێت: ئێران ده‌یه‌وێ له رێگای ته‌كه‌تول و برسییه‌تییه‌وه هه‌موو عه‌ره‌ب له‌سه‌ر رێگا دوور بخاته‌وه‌و سه‌روه‌ت و سامانی وڵاتان بدزێت و له رێگای داگیركردنه‌وه سه‌نته‌ری ووزه نه‌وتییه‌كان وێران بكات.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه /سپۆتنیك
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.