Erbil 7°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 11:34

ناسنامه‌ی ئه‌و که‌سه‌ ئاشکرا کرا که‌ تره‌مپی له‌ هێرشکردنه‌ سه‌ر ئێران په‌شیمان کردۆته‌وه‌

هه‌ڵوكانی شه‌ڕ له‌ نێو ئیداره‌ی ئه‌مریكا سوورن بۆ ئه‌وه‌ی هێز له‌دژی ئێران به‌كاربهێندرێت
کوردستان TV
100%

رۆژنامه‌ی نیۆیۆرك تایمزی ئه‌مریكی ئاشكرای كردووه‌ كه‌ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئامۆژگاری تاكه‌ر كارلسۆن یه‌كێك له‌ رۆژنامه‌نووسه‌كانی كه‌ناڵی فۆكس نیوزی ئه‌مریكی وه‌رگرتووه‌و بریاری ره‌تكردنه‌وه‌ی هێرشه‌كه‌ی ئه‌مریكای بۆ سه‌ر ئێران داوه‌.

رۆژنامه‌كه‌ ده‌ڵێت: كارلسۆن له‌ میانه‌ی دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ تره‌مپ نیگه‌رانی خۆی ده‌ربریوه‌و رایگه‌یاندووه‌ : تۆڵه‌كردنه‌وه‌ بۆ ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی كه‌ ئێرانییه‌كان خستوویانه‌ته‌ خواره‌وه‌ ده‌بێته‌ لێدانێك له‌ شێتی.

روونیشیكردۆته‌وه‌ كه‌ رۆژنامه‌نووسه‌كه‌ قه‌ناعه‌تی به‌ تره‌مپ هێناوه‌ كه‌ هه‌ڵوكانی شه‌ڕ( جۆن بۆڵتن، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی و مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌) له‌ نێو ئیداره‌ی ئه‌مریكا سوورن بۆ ئه‌وه‌ی هێز له‌دژی ئێران به‌كاربهێندرێت، چونكه‌ ئه‌وان به‌ پێی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی سه‌رۆك مامه‌ڵه‌ ناكه‌ن و ئه‌گه‌ریش واشنتن ده‌ستپێشخه‌ری كرد بۆ هه‌ڵگیرسانی بڵێسه‌ی جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئێران، ئه‌وا هیچ هیوایه‌ك بۆهه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2020 نامێنێت.

رۆژنامه‌كه‌ له‌ كۆتایی راپۆرته‌كه‌یدا ده‌ڵێت: كارلسۆن تاكه‌ كه‌س نییه‌ كه‌ تره‌مپی له‌ هێرش كردنه‌ سه‌ر ئێران په‌شیمان كردبێته‌وه‌، چونكه‌ به‌ته‌واوه‌تی كه‌س نازانێ كه‌ كێ له‌چركه‌كانی كۆتاییدا تره‌مپی رازیكردووه‌ كه‌ له‌ئه‌نجامدانی هێرشكه‌ په‌شیمان ببێته‌وه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.