Erbil 10°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 11:47

ترەمپ: 10 خولەک پێش هێرشکردنه‌ سه‌ر ئێران بڕیاره‌که‌م ڕاگرت

ترەمپ له‌ بڕیاری هێرشكردنه‌ سەر ئێران پاشگەزبووەوە
کوردستان TV
100%

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند" 10 خولەک پێش هێرشکردنە سەر ئێران، بڕیاری وەستاندنی هێرشەکەم داوە، چونکە پێیان گوتوم 150 کەسی تێدا دەکوژرێت. 

لە توویتێکدا، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند" رۆژی دووشەممە ئێران فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی لە ئاوە نێودەوڵەتییەکان خستەخوارەوە، ئێمە ئامادەبووین بۆ وەڵامدانەوە بە لێدانی سێ ئامانجی جیاواز، بەڵام لە 10 خولەکی کۆتاییدا هێرشەکانم وەستاند". 

ترەمپ ئاماژەی بەوە داوە، کاتێک پرسیارم کرد کە چەند کەس دەکوژرێت، لە وەڵامدا جەنەراڵێک پێی گوتم" گەورەم 150 کەس، بۆیە 10 خوولەک پێش ئەوەی هێرشەکە ئەنجامبدرێت، من بڕیاری وەستاندنیم دا، چونکە کوشتنی ئەو ژمارەیە لە خەڵک نابەرامبەرە لەگەڵ فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان". 

ترەمپ دەشڵێت" من هیچ پەلەم نییە، هێزی سەربازی ئێمە نوێیە و دووبارە بنیادنراوەتەوە، ئامادەن بۆ هەر فەرمانێک، بەڵام گەمارۆکان کاری خۆیان دەکەن، گەمارۆی زیاترم خستووەتە سەر ئێران، ئێران هەرگیز ناتوانیت ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، تاوەکو دژی ئەمریکا و جیهان بەکاریبهێنێت".

هاوکات بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی (21-6-2019) رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، وەک تۆڵەسەندنەوە لە ئێران لە بەرامبەر خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکا، بڕیاری وەشاندنی گورزی سەربازیی لە دژی ئێران پەسند کردبوو و ژمارەیەک کاربەدەستی ئیدارەی ترەمپیش، کە ناویان بڵاونەکراونەتەوە، ئەم زانیارییانەیان پشتڕاستکردووەتەوە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.