Erbil 7°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 11:36

چه‌ند هێلێکى فڕۆکه‌وانى جیهانی خۆیان له‌ به‌کارهێنانى ئاسمانى ئێران به‌دوور ده‌گرن

دواى خستنه‌خواره‌وه‌ى فڕۆكه‌ بێ فڕۆكه‌وانییه‌ ئه‌مریكیه‌كه‌ له‌لایه‌ن سوپاى پاسدارانى ئێران
چه‌ند هێلێكى فڕۆكه‌وانى جیهانی خۆیان له‌ به‌كارهێنانى ئاسمانى ئێران به‌دوور ده‌گرن
کوردستان TV
100%

به‌پێى هه‌واڵێكى ئه‌سوشیه‌تید پریس، ئەمڕۆ هه‌ینى 12ى حوزه‌یرانی 2019، چه‌ند هێلێكى فڕۆكه‌وانه‌ جیهانییه‌كان خۆیان به‌دوور ده‌گرن له‌ به‌كارهێنانى ئاسمانى ئێران و ئاسمانى ناوچه‌ى گه‌رووى هورمز، ئه‌مه‌ش دواى خستنه‌خواره‌وه‌ى فڕۆكه‌ بێ فڕۆكه‌وانییه‌ ئه‌مریكیه‌كه‌ له‌لایه‌ن سوپاى پاسدارانى ئێران، هاوكات ئه‌مریكاش هۆشدارى دا به‌ فڕۆكه‌ گه‌شتیارییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى دوور نییه‌ له‌و ناوچانه‌ به‌هه‌ڵه‌ هێرشبكریان بكرێته‌ سه‌ر.

هێله‌ فڕۆكه‌وانییه‌كان كه‌ خۆیان به‌ دوور ده‌گرن له‌ به‌كارهێنانى ئاسمانى ئێران بریتیین له‌ هێلى فڕۆكه‌وانیى گوانتاسى ئوستڕالى و هێلى ئاسمانى به‌ریتانى و هێلی ئاسمانى شاهانه‌ى هۆڵه‌ندى و هێلى ئاسمانى لوفتهانزاى ئه‌ڵمانى. 

هاوكات ئێران هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی نه‌بوو به‌رامبه‌ر ئه‌و هوشدارییه‌ى ئه‌مریكا به‌ هێلى فڕۆكه‌وانییه‌ جیهانییه‌كان و رایگه‌یاند: كه‌ دوور نییه‌ فڕۆكه‌ گه‌شتیارییه‌كان له‌و ناوچه‌یه‌ى سه‌ر به‌ ئاسمانى ئێرانه‌ به‌هه‌ڵه‌ تووشى هێرش ببنه‌وه‌. 


ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.