وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا به بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ند وێنه‌یه‌ك ئاشكرای كرد: فرۆكه بێ فرۆكهوانهكهیان له ده‌ره‌وه‌ی سنووری ئاسمانی ئێران و له‌ناو سنووره نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه كراوه‌ته ئامانج.
هاوكات ده‌سته‌ی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی ئه‌مه‌ریكا له ترسی كرانه ئامانجیان له لایه‌ن سوپای ئێرانه‌وه سه‌رجه‌م گه‌شتی فرۆكه گه‌شتیارییه‌كانی ئه‌مریكای له گه‌شتكردن به ئاسمانی ناوچه‌كه‌دا قه‌ده‌غه كرد.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا نه‌خشه‌ی رێڕه‌وی فرۆكه بێ فرۆكه‌وانه‌كه‌ی وڵاته‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه و شوێنی بهردرانهوهكهی له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانی ئێران دیاریكرد.
له نه‌خشه‌كه‌دا ده‌ده‌كه‌وێت كه به ئامانج كرانی فرۆكه‌ی گلۆبال هاوكی سه‌ر به سوپای ئه‌مریكا له ده‌ره‌وه‌ی سنووره ئاسمانییه‌كانی ئێران و له سنووره نێوده‌وڵه‌تیه‌كان كراوه‌ته ئامانج.
هاوكات رۆژنامه‌ی نیوزویك له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكی باڵای پنتاگۆن ئاشكرای كرد، سه‌رجه‌م هێزه‌كانی ئه‌مریكا بۆ ماوه‌ی 72 كاتژمێری داهاتوو خراونه‌ته ئاماده‌باشی ته‌واوه‌وه.
له لایه‌كی دیكه و له ڕاگهیهنراوێكیدا، ده‌سته‌ی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ هه‌ینی له فه‌رمانێكی به‌په‌له، سه‌رجه‌م كۆمپانیا فڕۆكه‌وانییه‌كانی ئه‌مریكای ئاگادار كرده‌وه، كه به ئاسمانی ئێران گه‌شت ئه‌نجام نه‌ده‌ن.
ئاشكراشی كرد ئه‌وان زۆر به نیگه‌رانییه‌وه ده‌ڕواننه، گرژیی و چالاكییه سه‌ربازییه‌كان له نزیك ڕێی هاتوچۆی فڕۆكه مه‌ده‌نییه‌كان.
هه‌روه‌ها مه‌ترسی ته‌واویان له‌وه هه‌یه كه كۆماری ئیسلامی ئێران، فڕۆكه مه‌ده‌نییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ئاسمانی ناوچه‌كه بكاته ئامانج و خه‌ڵكی سڤیل و بێ گوناح ببنه قوربانی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.