محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند" ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە چوارچێوەی سزا ئابووریەكانیدا بۆ سەر ئێران، دژ بە وڵاتەكەمان چالاكی نهێنی ئەنجامداوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزیری دەرەوەی ئێران لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی "تویتەر" رایگەیاند" لە چوارچێوەی سزا ئابووریەكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران، كە بە (تیرۆری ئابوورى) ناویبردوە، ئەو وڵاتە چالاكی نهێنی بەرامبەر تاران ئەنجامداوە و سنورەكانی وڵاتەكەی بەزاندوە".
ئاماژەی بەوەشكردوە" ئەو هەنگاوە نوێیە شەڕانگێزانەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا دەبەینە بەردەم نەتەوە یەكگرتوەكان و پیشانی دەدەین كە ویلایەتە یەكگرتوەكان لەبارەی سنورە ئاویە نێودەوڵەتیەكانەوە درۆدەكات".
زەریف رایگەیاندوە" ئێمە هەوڵنادەین جەنگ ئەنجامبدەین، بەڵام بە تەواوی هێز و توانامانەوە بەرگری لە سنورە ئاسمانی و زەمینی و ئاویەكانمان دەكەین".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.