Erbil 10°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 11:48

پوتین: هەر کردەوەیەکی سەربازیی ئەمریکا دژی ئێران کارەساتی لێدەکەوێتەوە

سەرۆكی رووسیا هۆشداری دەدات لە بەكارهێنانی هێزی سەربازی دژی ئێران
کوردستان TV
100%

سەرۆكی رووسیا هۆشداری دەدات لە بەكارهێنانی هێزی سەربازی دژی ئێران و ئاماژە بەوە دەكات، هەر كردەوەیەكی سەربازی دژی تاران لەناوچەكەدا كارەساتی گەورەی لێدەكەوێتەوە.

ڤلادیمێر پوتین، سەرۆكی رووسیا، رایگەیاند" متمانەی بە ئێران هەیە بەندەكانی رێككەوتننامەی هاوبەشی پڕۆگرامە ئەتۆمییەكەی پێشێل ناكات.

راشیگەیاند" ئێران هیچ بەندێكی رێككەوتننامەكەی پێشێل نەكردووە و هەماهەنگیشی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمدا هەیە.

وتیشی، هەر كردەوەیەكی سەربازیی ئەمریكا دژی ئێران لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست كارەساتی لێدەكەوێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەرپرسانی ئەمریكا هەمیشە باس لەوە دەكەن، بەكارهێنانی هێزی سەربازیی بەدوور نازانن، بەڵام ئەو كارە، كارەسات لە ناوچەكەدا دروستدەكات، چونكە دەبێتە هۆی تندوتیژی و زیادبوونی ژمارەی پەنابەران.

ئەمە لەكاتێكدا پێشتر سوپای پاسدارانی ئێران بڵاوی كردەوە، فرۆكەیەكی سیخوری ئەمریكایان لەپارێزگای هورمزگانی  باشوری ئێران خستووەتە خوارەوە.


 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.