بە ناوی خودای گەورە و میهرەبان
خانەوادەی خوالێخۆشبوو پرۆفیسۆر دكتۆر یاسین ساڵح عەبدولكەریم
بە دڵگرانییەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی دیاری ئەكادیمی و مامۆستای زانكۆی سلێمانی (پرۆفیسۆر یاسین ساڵح عەبدولكەریم)مان پێگەیشت.
هاوخەمیمان بۆ خانەوادە بەڕێزەكەتان رادەگەیەنین و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە و خزم و دۆستان و مامۆستایان و قوتابیانی زانكۆی سلێمانی دەكەین.
خودای گەورە ئارامی و دڵنەوایی بە هەموو لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.
اناللە وانا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.