Erbil 4°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 08:51

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران: ئیمارات ده‌یه‌وێت ببێته‌ ئیسرائیلی دووه‌م له‌ ناوچه‌که‌دا

چه‌ندین ملیار دۆلاری بۆ پرچه‌ككردن خه‌رج كردووه‌
کوردستان TV
100%

محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران هێرشی كرده‌ سه‌ر ئیمارات و گوتی: ده‌یه‌وێت ببێته‌ ئیسرائیلی دووه‌م له‌ ناوچه‌كه‌دا.

زه‌ریف له‌مباره‌یه‌وه‌ به‌ ئاژانسێكی ئێرانی راگه‌یاندووه‌: ئیمارات چه‌ندین ملیار دۆلاری بۆ پرچه‌ككردن خه‌رج كردووه‌و ده‌یه‌وێت ببێته‌ ئیسرائیلی دووه‌م له‌ ناوچه‌كه‌دا.

هه‌روه‌ها گوتی: سێ وڵاتی ناوچه‌كه‌ له‌ میانه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ، پێیان وایه‌ ده‌توانن پارێزگاری له‌ ئاسایشی وڵاته‌كانیان بكه‌ن ،به‌ڵام ئه‌وان به‌هه‌ڵه‌دا چوون.

گوتیشی: ئه‌و جه‌نگه‌ی دۆناڵد تره‌مپ ،سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌دژی ئێران ده‌ستی پێكردووه‌، تیرۆره‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

سه‌رچاوه‌/ سپۆتنیك

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.