Erbil 15°C شەممە 04 ئایار 01:02

نادال سەرکەوتنێکی مێژوویی بەدەستھێنا

لە یاری کۆتایی خولی تێنسی کراوەی فەڕەنسا نادال سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر دۆمینیک سیم تۆمار كرد
کوردستان TV
100%


لە یاری کۆتایی خولی تێنسی کراوەی فەڕەنسا، یاریزان رافایل نادال بە ئەنجامی سێ کۆمەڵە بەرامبەر یەک کۆمەڵە لە یاریزان دۆمینیک سیم-ی بردەوە و بووە پاڵەوانی خولەکە.

لە یاری کۆتایی خولی گراند سلام لە شاری پاریس پایتەختی فەڕەنسا، یاریزانی ئیسپانی رافایل نادال رووبەڕووی یاریزانی نەمساوی دۆمینیک سیم بووەوە.

جێگەی باسە دۆمینیک سیم لە ژیانی وەرزشی خۆی دووەمین جارە بگاتە یاری کۆتایی خولی گراند سلام و تێدا شکستی بەرامبەر نادال ھێنا کە ٢٦ەمین جار گەیشتووەتە یاری کۆتای ئەو خولە. 

لە کۆتایی یارییەکەدا، رافایل نادال بە ئەنجامی سێ کۆمەڵە بەرامبەر یەک کۆمەڵە لە یاریزان دۆمینیک سیم-ی بردەوە و بووە پاڵەوانی خولەکە. 

نادال بەم سەرکەوتنە، سێ جار لەسەر یەکتر و کۆی گشتی بۆ ١٢ەمین جار بووە پاڵەوانی ئەم خولە. 

تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.