Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 19:33

کچه‌ یاریزانی چیکی مارکێتا ڤۆندرۆسۆڤا گه‌یشته‌ یاری کۆتایی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی ڕۆلان گارۆس

له‌ یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له‌ ئاستی خانمان
کوردستان TV
100%

كچه‌ یاریزانی چیكی ماركێتا ڤۆندرۆسۆڤا گه‌یشته‌ یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی ڕۆلان گارۆسی فه‌ڕه‌نسی له‌ یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له‌ ئاستی خانمان

 له‌ قۆناغی پێش كۆتاییدا ڤۆندرۆسۆڤای ته‌مه‌ن نۆزده‌ ساڵ و پۆلێنكراوی سیی و هه‌شته‌می ڕیزبه‌ندی كچه‌ تێنسزانانی جیهان به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌رو ‌ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان حه‌وت پێنج، حه‌وت شه‌ش له‌ جۆهانا كۆنتای‌ به‌ریتانی و پۆلێنكراوی بیستوشه‌شه‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی برده‌وه‌، ڤۆندرۆسۆڤا له‌ هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌ی یاریه‌كه‌ له‌ دواوه‌بوو، به‌ڵام توانی هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌ به‌قازانجی خۆی هه‌ڵگه‌ڕێنێته‌وه‌، له‌ دووه‌م یاری قۆناغی پێش كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، ئاشلی بارتی ئوسترالی و پۆلێنكراوی هه‌شته‌می ڕیزبه‌ندی جیهان به‌ربه‌ستی ئه‌ماندا ئه‌نیسیمۆڤای ئه‌مه‌ریكی بڕی و دووه‌م بلیتی یاری كۆتایی به‌ده‌ستهێنا، بارتی له‌ كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م به‌ شه‌ش حه‌وت له‌ دواوه‌ بوو، به‌ڵام دواتر هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م و سێیه‌می به‌ ئه‌نجامی شه‌ش سێ، شه‌ش سێ برده‌وه‌و گه‌یشته‌ یاری كۆتایی.  


 

تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.