Erbil 6°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 06:43

به‌هۆی سزاکانی ئه‌مریکا فڕۆکه‌کانی ئێران به‌بێ به‌نزین ده‌مێننه‌وه‌

له‌هه‌ندێك فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی
کوردستان TV
100%

ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران سكاڵانامه‌یه‌كیان ئاراسته‌ی رێكخراوی فڕۆكه‌وانی نێوده‌وڵه‌تی ناسراو به‌"ئیكاو " كردووه‌ كه‌به‌هۆی سزاكانی ئه‌مریكا له‌ له‌هه‌ندێك فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، رێگا به‌ فڕۆكه‌كانی ئێران نادرێت سووته‌مه‌نی به‌نزین به‌ده‌ست بێنن.

له‌مباره‌یه‌وه‌ مورته‌زا ده‌هقان، به‌رێوه‌به‌ری فڕۆكه‌وانی و كاروباری نێوده‌وڵه‌تی له‌ ئێران گوتی: رێكخراوی فڕۆكه‌وانی نێوده‌وڵه‌تی ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌ كه‌له‌هه‌ندێك له‌ فڕۆكه‌خانه‌ بیانییه‌كان رێگا نادرێت فڕۆكه‌كانی سه‌ربه‌ كۆمپانیاكانی ئێران به‌نزین وه‌ربگرن.

 ده‌هقان گوتیشی: هۆكاری ئه‌م كێشه‌یه‌ به‌هۆی سزاكانی ئه‌مریكا دژ به‌ئێرانه‌و ئه‌مه‌ش پێشێلكردنی به‌ها نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌.

 

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

سه‌رچاوه‌ /rt

 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.