مەکتەبی پارتی دیموکراتی کوردستان لە قاهیرە ئێوارە خوانێکی بە ئامادەبوونی نوێنەری کۆمەڵێک لە پارتە سیاسییەکانی میسر و کەسایەتی ئەکادیمی رێكخست و ئامادەبووانیش پیرۆزباییان بەم بۆنە پیرۆزە پێشکەش کرد، ئاماژەیان بە رۆڵی کورد لە چەسپاندنی سەقامگیری لە ناوچەکرد.
بەبۆنەی یادی 43 ساڵەی شۆڕشی گوڵان و مانگی رەمەزانی پیرۆز، مەکتەبی پارتی دیموکراتی کوردستان لە قاهیرە ئێوارە خوانێکی بە ئامادەبوونی نوێنەری کۆمەڵێک لە پارتە سیاسییەکانی میسر و کەسایەتی ئەکادیمی و پەرلەمانتار و حکومی و کەسایەتی ئاینی مسوڵمان و کریستیان و رۆژنامەنووسان و راگەیاندکار ساز کرد.
ئامادەبووان پیرۆزباییان بەم بۆنە پیرۆزە پێشکەش کرد، ئاماژەیان بە رۆڵی کورد لە چەسپاندنی سەقامگیری لە ناوچەکرد.
هەروەها ئاماژەیان بە شۆڕشی کورد کرد کە دژی زۆرداری و دیکتاتۆریەت هەڵگیرسا، رۆڵی جەنابی سەرۆکیان بە بەرز نرخاند لە پێناو دابینکردنی ئاشتی و پێکەوە ژیان و ئاشتی لەسەر ئاستی عێراق و کوردستان.
لە لای خۆیەوە شێرکۆ حەبیب بەرپرسی مەکتەبی پارتی لە وڵاتی میسر سوپاسی ئامادە بوون و هەڵوێستیانی کردن، هەر بەم بۆنەیەوە پێشەنگایەکی وێنەی پێشمەرگە قارەمانەکانی شۆڕشی گوڵان نمایش کرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.