Erbil 15°C شەممە 04 ئایار 02:39

بێنوا پیێری فه‌ڕه‌نسی و فیلیکس ئوگێری که‌نه‌دی گه‌یشتنه‌ یاری کۆتایی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی لیۆن

له‌ یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له‌سه‌ر ئاستی پیاوان
کوردستان TV
100%


هه‌ردوو یاریزان بێنوا پیێری فه‌ڕه‌نسی و فیلیكس ئوگێری كه‌نه‌دی گه‌یشتنه‌ یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی لیۆنی فه‌ڕه‌نسی له‌ یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له‌سه‌ر ئاستی پیاوان

له‌ یه‌كه‌م یاری قۆناغی پێش كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، بینوا پیێری ته‌مه‌ن 30 ساڵ و پۆلێنكراوی 51 ی  ڕیزبه‌ندی تێنسزانانی جیهان به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر له‌ تایلۆر فریتزی ئه‌مه‌ریكی برده‌وه

 یاریه‌كه‌ 1 كاتژمێرو 6  خوله‌كی خایاندو ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانیش شه‌ش چوار، شه‌ش دوو بوو


تێنسزانه‌ فه‌ڕه‌نسیه‌كه‌ مانگی ڕابردوو نازناوی پاڵه‌وانێتی شا حه‌سه‌نی دووه‌می له‌ مه‌غریب به‌ده‌ستهێنابوو

 له‌ دووه‌م یاری قۆناغی پێش كۆتایشدا، فیلیكس ئوگێری كه‌نه‌دی ته‌مه‌ن هه‌ژده‌ ساڵ به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ به‌رامبه‌ر به‌ كۆمه‌ڵه‌یه‌ك له‌ نیكۆلۆز باسیلاشڤیلی جۆرجی برده‌وه‌و دووه‌م بلیتی یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی مسۆگه‌ركرد، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانی یاریه‌كه‌ش دوو شه‌ش، حه‌وت شه‌ش، شه‌ش چوار بوو

تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.