Erbil 3°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 04:47

رۆژنامه‌یه‌کی بریتانی : ئێران ده‌روازه‌یه‌ک له‌نێوان سنووری عێراق و سوریا بۆ ئاودیوکردنی چه‌ک و نه‌وت ده‌کاته‌وه‌

به‌وێنه‌ ..
کوردستان TV
100%

رۆژنامه‌ی ئیندیپێندت-ی بریتانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ له‌ راپۆرتێكیدا رایگه‌یاندووه‌، ئێران ده‌یه‌وێت ده‌روازه‌یه‌ك له‌سه‌ر سنووری عێراق – سوریا بونیات بنێت.

رۆژنامه‌كه‌ ده‌ڵێت: چه‌ند وێنه‌یه‌كی تازه‌ ده‌ریانخستووه‌ كه‌ ئێران ده‌یه‌وێت ده‌روازه‌یه‌كی نوێ له‌ سنووری نێوان عێراق و سوریا بونیات بنێ، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ رێگایه‌كی ووشكانی نهێنی كه‌ ئێران به‌ لوبنان ده‌به‌ستێته‌وه‌، بكاته‌وه‌.

رۆژنامه‌ بریتانییه‌كه‌ روونیكردۆته‌وه‌ كه‌ ئه‌و وێنانه‌ی له‌م هه‌فته‌یه‌دا له‌لایه‌ن كۆمپانیای ISI  گرته‌كراون، ده‌ریخستووه‌ كه‌ ده‌ستپێكردنی ده‌روازه‌ تازه‌كه‌ له‌ ناوچه‌كانی قائیم و ئه‌لبوكه‌مال ده‌ستی پێكردووه‌.

به‌پێی شاره‌زایانی كۆمپانیاكه‌ ده‌روازه‌كه‌ له‌كاتی ئێستادا وێرانه‌و داخراوه‌، به‌ڵام ئێرانییه‌كان هه‌وڵه‌كانیان بۆ دروستكردنه‌وه‌ی به‌گه‌ڕخستووه‌و له‌هه‌مانكاتیشدا بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی عێراقی له‌نزیك ده‌روازه‌كه‌ به‌دی كراوه‌.

44

 

333

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

سه‌رچاوه‌ / به‌غداد ئه‌لیۆم


 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.