بەهۆی رەشەبا و بارانەوە کە بەشێکی زۆری ئێرانی گرتۆتەوە، ٢٢ کەس گیانیان لەدەستدا.
گوتەبێژی ناوەندی دۆخی لەناکاوی ئێران، موجتەبا خالیدی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات لە شارەکانی ئەردەبیل، ئازەربایجانی رۆژهەڵات، ئازەربایجانی رۆژئاوا، زەنگان، خۆراسانی رەزەوی، خۆراسانی رۆژهەڵات، چهارمحەل-بەختیاری، ئەسفەهان، کرماشان، کوردستان، فارس، خوزستان، کرمان، لورستان، مەرکەزی، کۆھگیلوویە و بۆیرە ئەحمەد و گەیلان لە هەشتی ئایارەوە تا ئێستا بە هۆی رەشەبای بەهێز و باڕانی بەخوڕەوە 22 کەس گیانیان لەدەست داوە و 53 کەسیش برینداربوون.
موجتەبا خالیدی ئاماژەی بەوەدا کە دوو کەس لەوانە بە هۆی لافاوەوە، 20 کەسەکەی تریش لە ئەنجامی لێدانی هەورەتریشقە گیانیان لەدەست داوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.