Erbil 3°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 04:49

حەسەن روحانی: ئامادەی دانوستانین

سەرۆك کۆماری ئێران لە دیدارێکدا:
حەسەن روحانی: ئامادەی دانوستانین
کوردستان TV
100%

سەرۆك کۆماری ئێران حەسەن روحانی رایگەیاند: کە ئامادەیی دانوستانن، بەڵام ناچنە ژێرباری ئەو لایەنانەی کە زۆردارنە مامەڵە دەکەن. 

حەسەن روحانی لە دیدارێکدا لەگەڵ ژمارەیەک چالاکوان، رۆشنبیر و ھونەرمەند لە تارانی پایتەخت گوتی: ئێمە ئەو لایەنەین کە داوای گفتوگۆ و دانوستان دەکەین بەڵام ئەوەی ئێران بەزۆر بباتە سەر مێزی دانوستانێک کە ھیچ ئەنجامێکی نەبێت ئەوا ئێمە بەھیچ شێوەیەک ئامادەی ئەو جۆرە دانوستانانە نین تەنانەت ئەگەر ھەموو ھێزەکانی جیھان لەسەری ھاوڕا و کۆکبن.

شیاوی ئاماژه‌یه‌ ھەفتەی رابردوو ئاژانسی ھەواڵی "ئیسنا" بڵاوی کردبوویەوە، بەرپرسێک لە ئاژانسی وزەی ئەتۆمی ئێران رایگەیاندووە کە تاران ھەندێک لە بڕیارەکانی نێو رێککەوتنی ئەتۆمی ھەڵپەساردووە ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆی گژری و ئاڵۆزی و كۆكردنه‌وه‌ی هێزی ئه‌مه‌ریكا له‌ ناوچه‌كه‌ .

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.