Erbil 3°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 01:41

محه‌مه‌د به‌رادعی : به‌مزووانه‌ ئه‌مریکا و ئێران له‌سه‌ر مێزی دانوستانه‌کان داده‌نیشن

ھه‌ردوولا باش درك به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ھه‌ر یه‌كێكیان پێویستی به‌وی تره‌
کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم، محه‌مه‌د به‌رادعی رایگه‌یاند كه‌ به‌م زووانه‌ ئه‌مریكا و ئێران له‌سه‌ر مێزی دانوستانه‌كان داده‌نیشین و ده‌ست به‌ گفتوگۆ ده‌كه‌ن.

محه‌مه‌د به‌رادعی له‌ ھه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیوویه‌تی: به‌ بڕاوی من، به‌م زووانه‌ ئه‌مریكاو و ئێران له‌سه‌ر مێزی دانوستانه‌كان داده‌نیشن و ده‌ست به‌ گفتوگۆ ده‌كه‌ن، چونكه‌ ھه‌ردوولا باش درك به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ھه‌ر یه‌كێكیان پێویستی به‌وی تره‌.

به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم ئه‌وه‌شی نووسیوویه‌: "پێویسته‌ له‌سه‌ر وڵاته‌ عه‌ره‌بییه‌كان له‌به‌ر پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان رۆڵی ئه‌رێنی بگێرن له‌ دانوستانه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران".

ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ دێت، دوێنێ ھه‌ینی سه‌رۆكی كۆمسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ له‌ په‌رله‌مانی ئێران، حیشمه‌توڵڵا فه‌لاحه‌تپیشه‌ له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا داوای كردبوو كه‌ وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بۆ رواندنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی نێوانیان له‌ قه‌ته‌ر یان عێراق دانوستان ساز بكه‌ن.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.