محەمەدجەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە تویتەکانی دوێنیی دۆناڵد ترەمپ، سەرکۆماری ئەمریکا ڕای گەیاندووە، ئەمریکا نازانێ چ دەکات و تیمی "بی" خوازیاری هەڵگیرسانی شەڕن و دۆناڵد ترەمپیش شتێکی دیکە دەڵێت.
دۆناڵد ترەمپ سەرکۆماری ئەمریکا رۆژی هەینی لە چەند تویتێکدا لەبارەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان واشنتۆن و تاران بە توندی ڕەخنەی لە هەندێ لە میدیاکانی ئەمریکا گرت و ئەو ڕاپۆرت و هەواڵانەی بە ناڕاست و ساختە لەقەڵەم دان.
ترەمپ ئاماژەی بەوەش کردووە لە وەها دۆخێکدا ئێران ناتوانێ بڕیار بدات کە چی بکات، هەڵبەتە لەوانەیە لەم قۆناغەدا ئەم پرسە کارێکی باش بێت، لە بەرانبەردا محەمەدجەواد زەریف کاردانەوەی هەبووە و لە تویتێکدا نووسیویە، لەڕاستیدا ئەوە ئەمریکایە کە نازانێ چی بکات و چۆن بیر بکاتەوە.
مەبەستی وەزیری دەرەوەی ئێران لە تیمی "بی" جۆن بۆڵتەن، ڕاوێژکاری باڵای ئاسایشی نیشتمانیی کۆشکی سپی، بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعوودیە و محەمەد بن زائید جێگری پاشای ئیماراتە و لە ڕوانگەی ئێرانەوە ئەو چوار کەسە بهنیازن ئەمریکا پهلكێشی شەڕ لەگەڵ ئێران بکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.