ئه‌مڕۆ هه‌ینی 17/5/2019، كۆشكی سپی له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند" له‌مڕۆوه ئه‌مه‌ریكا، توركیای له لیستی سیسته‌می مامه‌ڵه‌ی بازرگانیی تایبه‌ت ده‌ركردوه، به‌مه‌ش ئه‌مریكا مامه‌ڵه بازرگانییه تایبه‌ته‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره راده‌گرێت.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه" به له‌به‌رچاوگرتنی ئاستی گه‌شه‌پێدانی ئابوریی توركیا، كۆشكی سپی گه‌یشتوه‌ته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی باشتره ئه‌مریكا ئه‌و بازرگانییه تایبه‌ته له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه و لیستی وڵاته تازه‌پێگه‌یشتوه‌كان ده‌ری بكات كه له‌و سیستمه‌ی ئه‌مریكا سودمه‌ند ده‌بن.
له به‌یاننامه‌كدا هاتووه كه پێشتر و له 4ی مارسی 2019، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا كۆنگرێس و به‌رپرسانی توركیاشی له‌و بڕیاره‌ی ئاگادار كردوه‌ته‌وه.
پێشتریش به‌رپرسانی ئه‌مریكا رایانگه‌یاندبوو كه چاو به‌به‌شداریی توركیا له سیستمی تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ هاورده‌كردن ده‌خشێننه‌وه، راشیانگه‌یاندبوو كه نیگه‌رانن له‌وه‌ی ئه‌نقه‌ره له ئاست پێوه‌ره‌كانی سیستمه‌كه‌دا نییه، جگه‌له‌وه‌ش توركیا رسوماتی زیاتری به بڕی یه‌ك ملیار و 78 ملیۆن دۆلار خستوه‌ته‌سه‌ر ئه‌و كاڵا و كه‌لوپه‌لانه‌ی كه له ئه‌مریكاوه هاورده ده‌كرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.