رێكخراوى یونیسێف ئاماژە بەوە دەکات، لەنێوان دوو قوتابخانەی ئەمڕۆی عێراق، لانیکەم یەکێکیان پێویستی بە نۆژەنکردنەوەی کەموکورتییەکانی یان دروستکردنەوە هەیە.
بهپێى راپۆرتى رێكخراوهكه، لەو ناوچە وێرانبووانەی عێراق، تێکڕای ژمارەی قوتابییان لە یەک پۆلدا 60 قوتابییە و بۆ ئەو ژمارەیەش تەنیا یەک مامۆستا تەرخان کراوە و خوێندن رۆژانە بۆ سێ کاتژمێر کەمبووەتەوە.
ئەوەیشی گوتووە" لەژێر ئەو کەموکەرتی و کێشانەدا، زۆرێک لە قوتابییان بەدەست خراپی سیستەمەکەوە دەناڵێنن و بەشێکی بەرچاویشیان بە زوویی واز لە خوێندن دەهێنن".
دهشلێت" 54%ـی قوتابیانى چینی هەژاری کۆمەڵگەی عێراقی، بەر لەکۆتایی هاتنی خوێندنی دواناوەندی، واز لە خوێندن دەهێنن و زۆربەشیان روو دەکەنە بازاڕەکان و لەوێش روبەرووی خراپ بەکارهێنان و خراپ رەفتارکردن دەبنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.