هه‌ردوو گرووپی ملیشیای بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌با و عه‌سایب ئه‌هلی حه‌قی سه‌ربه حه‌شدی شه‌عبی عێراق، كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتگیری ده‌كرێن، ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ئه‌مریكایان ره‌تكرده‌وه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌وان هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی بن بۆ سه‌ر هێزه دیپلۆماتكاره‌كانی ئه‌مریكا له نێو خاكی عێراقدا.
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رۆژی چوارشه‌مه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه و به‌هۆی مه‌ترسی ئه‌منی بۆ سه‌ریان، بڕیاریدا به‌شێك له كارمه‌نده‌كانی باڵیۆزخانه و كۆنسولخانه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق بكشێنێته‌وه.
ئاژانسی فرانس پرێس له‌سه‌ر زاری" نه‌سر شماری " فه‌رمانده له بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌با رایگه‌یاند: ئه‌م ده‌نگۆیه بیانوویه‌كی واشنتۆنه بۆ درووست كردنی ئاژاوه‌گێری له عێراقدا.
هاوكات "له‌یس ئهلئهزهری" یه‌ك له فه‌رمانده باڵاكانی عه‌سایب ئه‌هلی حه‌ق، وێڕای ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه ئه‌مه‌ی به جه‌نگێكی ده‌روونی ئه‌مریكا ناوبرد.
هاوكات به‌پرسێكی باڵا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كه ناوی ئاشكرا نه‌كراوه به ئاژانسی فرانس پرێسی راگه‌یاند: هه‌ڕه‌شه‌ی زۆر روون بۆ سه‌ر هێزه‌كانمان هه‌بوون له‌لایه‌ن ئه‌و ملیشیا عێراقیانه‌ی كه سوپای قودسی سه‌ر به سوپای پاسدرانی ئێران كۆنترۆڵ و فه‌رمانده‌ییان ده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.