عه‌بدولحه‌مید گول وه‌زیرى دادى توركیا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه راىگه‌یاند" گۆشه‌گیرى سه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانى سه‌رۆكى په‌كه‌كه هه‌ڵگیراوه و پارێزه‌رانى ده‌توانن سه‌ردانى بكه‌ن.
عه‌بدولحه‌مید گول له لێدوانێكى كه له ئاژانسى "ئه‌نادۆڵ"ى توركى بڵاوكراوه‌ته‌وه، راى گه‌یاندووه چیتر گۆشه‌گیرى ناخرێته سه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، بۆیه پارێزه‌رانى ده‌توانن سه‌ردانى بكه‌ن.
راگه‌یاندنى ئه‌م بڕیاره‌ى توركیا داوى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى وه‌زیرى دادى توركیا دێت له‌گه‌ڵ شاندێكى ئه‌وروپا، كه به ئامانجى قه‌ده‌غه‌كردنى ئه‌شكه‌نجه‌دان و پاراستنى مافه‌كانى مرۆڤ سه‌ردانى توركیایان كردبوو.
عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان سه‌رۆكى پارتى كرێكارانى كوردستانه، له ساڵى 1999 وه له‌لایه‌ن توركیاوه گیراوه.
هه‌فته‌ى رابردوو رێكخراوه مرۆییه‌كان و چه‌ند وڵاتێكى ئه‌وروپا ناڕه‌زاییان له به‌رانبه‌ر به توركیا ده‌ربڕى به هۆى ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وتانه‌ى كه ده‌رهه‌ق به زیندانییان ئه‌نجام ده‌درێت.
دواى ئه‌و ناڕهزاییانهیش توركیا بڕیارى داوه ره‌چاوى هه‌ندێك له‌و رێككه‌وتنانه بكات كه سه‌باره‌ت به ئه‌شكه‌نجه‌دان پێشتر واژووى كردووه.
عه‌بدولحه‌مید گول له لێدوانه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى دووپاتى كرده‌وه بڕیارى هه‌ڵگرتنى گۆشه‌گیرى ته‌نیا ئۆجه‌لان ناگرێته‌وه به‌ڵكو هه‌موو گیراوه‌كانى تریش ده‌گرێته‌وه و ده‌توانن پارێزه‌رانى خۆیان ببینن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.