Erbil 3°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 01:45

ئێران: دەستپێشخەری شه‌ڕ ناکه‌ین، بەڵام وەڵامی هەر هێرشێک دەدەینەوە

وەزیری دەرەوەی ئێران: ئێران بەرگریی لە خۆی دەکات
کوردستان TV
100%

وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، ئێران بەرگریی لە خۆی دەکات و وەڵامی هەر هێرشێک دەداتەوە کە بکرێتە سەر ئاسایشی نیشتیمانی وڵاتەکەی.

محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە تۆکیۆی پایتەختی ژاپۆن لەگەڵ تارۆ کۆنۆ، وەزیری دەرەوە و شینزۆ ئابێ، سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن بەجیا کۆبووەوە و پرسی گرژییەکانی نێوان ئیران و ئەمریکایان تاوتوێکرد. 

جەواد زەریف رایگەیاند، سەرەڕای كشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتنە ئەتۆمییەکە، بەڵام وڵاتەکەی ئەوپەڕی دانبەخۆداگرتنی هەیە.

وەزیری دەرەوەی ئێران گوتی "ئەمریکا داوا لە وڵاتان دەکات پێشێلی بڕیاری 2231 بکەن و هەر کەسێکیش جێبەجێی بکات، سزادەدات. ئەوە جێگەی پەسندکردن نییە. ئێمە لەو باوەڕەداین کە هەڵکشانی گرژییەکان لە ناوچەکەدا لە بەرژەوەندیی کەسدا نییە، بەڵام ئێران نابێتە ئەو لایەنەی دەست بە هەڵکشان بکات، بەڵام بەدڵنیاییەوە بەرگریی لە خۆمان دەکەین و وەڵامی هەر هێرشێکی سەر ئاسایشی نیشتیمانیمان دەدەینەوە".

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.