بەپێی میدیا جیھانییەکان، حکوومەتی به‌ریتانیا نیگەرانە لە ئەگەری ھێرشی ئێران و ھێزە میلیشیاکان دژ بە ھاووڵاتییانی بەریتانیا لە عێراق.
حكومه‌تی به‌ریتانیا، به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێرانه‌وه، ئاستی هۆشداریی لە عێراق زیادکرد و سەرباز و دیپلۆماتەکانی ئاگادار دەکاتەوە، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت ئه‌مریكا ته‌واوی فه‌رمانبه‌ره‌كان ناسه‌ره‌كییه‌كانی له عیراق كشانده‌وه.
به‌گوێره‌ی میدیا جیهانییه‌كان، هۆشدارییه‌كه‌ی بەریتانیا ته‌نها بۆ عێراق نه‌بووه، به‌ڵكو ئاستی كارمه‌ندانی خۆی لە سعودیە، کوەیت و قەتەریش زیادکردووە.
سەرچاوەیەکی ئه‌منی بۆ سکای نیوزی ئاشکرا کردووە، بەریتانیا ترسی ئەوەی هەیە، هێزەکانی ئێران یاخود سەر بە ئێران لە عێراق هێرشبکەنە سەر هێزەکانی بەریتانیا.
و: سامان زاهير
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.