سه‌رۆكی ئینستـتیوتی توێژینه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكی– كوردی هۆكاره‌كانی فه‌رمانی چوونه ده‌ره‌وه‌ی به‌شێك له فه‌رمانبه‌ره حكومیـیهكانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و راگرتنی ڤیزای ئه‌و وڵاته‌ی به شێوه‌یه‌كی كاتی ئاشكرا كرد.
كارۆخ خوشناو، سه‌رۆكی ئینستـتیوتی توێژینه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكی– كوردی به ده‌نگی ئه‌مه‌ریكای ڕاگه‌یاندووه، هه‌ندێك لایه‌ن له‌وانه‌یه له‌م ماوه‌یه پێشكه‌شی ڤیزا بكه‌ن و بیانه‌وێ سه‌ردانی ئه‌مه‌ریكا بكه‌ن ، راگرتنی ڤیزاش به‌شێوه‌یه‌كی كاتی بۆ دڵنیابوون و رێگری زیاتره له‌و كه‌سانه‌ی كه گومان ده‌كرێت سه‌ر به ئێران بن بۆ ئه‌وه‌ی به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌گه‌نه خاكی ئه‌مه‌ریكا .
سه‌رۆكی ئینستـتیوتی توێژینه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكی– كوردی گوتیشی: ترس له‌وه هه‌یه كه له ڕێگای فڕۆكه‌ی بێفرۆكه‌وانه‌وه ئێران بیه‌وێت هه‌ندیك گورز بوه‌شێنێت بۆ هه‌ندێك شوێن كه هاوڵاتیانی ئه‌مه‌ریكای تێدایه، به تایبه‌ت له‌و شوێنانه‌ی عێراق كه باڵیۆزخانه و كونسوڵخانه‌ی لێ هه‌یه یان هه‌ندێك بنكه هه‌تا بنكه‌ی سه‌ربازیش.
داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.